?? سەردەشتەکەم، شاری شیرین، لە چی بدوێم؟
.
جەستەی تۆ ھەر کات دەکولێتەوە بە سەر ھەڵدانی زامێکی نوێ جارێک بە بۆمبی شیمیایی ھێرش دەکرێتە سەر شارت، سەدان ڕۆڵەی قارەمانی وەک ھەڵالەت پەر پەر دەکرێ و ھەڵدەوەرێن ،
جارێک ڕنو …
جارێک ئاگری دەستی ناپاکان…
جارێک تەرزە…
. سەردەشتی من، دیسان ھێرشی کرایە سەر، ئەوجارە بە کرۆنای ناپیرۆز…
لە سەرەتای ساڵ میوانێکی ناموبارەکمان ھەیە کە ھەناسەی خەڵکم دەگرێت
بەڵام ئاسۆ ڕوونە …
کاتی تۆمار کردنی مێژویێکی نوێیە،…
.
خۆشم دەوێی نیشتمانم…
.
نووسین : یۆسف ئیبڕاهیم پوور
خوێندنەوە : ساڵح شەریفی
ایدیت و کامێرا:
هادی ئیبڕاهیم پوور
دەرهێنەر :
هادی ئیبڕاهیم پوور
یۆسف ئیبڕاهیم پوور